AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٠ ١١:٠٤

هێزی ئەمنیەتی سووریا له حەسەکە،قامیشلۆ و کۆبانی جێگیر بوو

هێزی ئەمنیەتی سووریا له حەسەکە،قامیشلۆ و کۆبانی جێگیر بوو

هاوکات لەگەڵ دەسپێکی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتن لە نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتی، کۆبوونەوە و دیدارە جیاوازەکان لە بواری ئیداری، سەربازی و ئەمنیەتی لە شارەکانی حەسەکە، قامیشلۆ و کۆبانی بەڕێوە چووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەوڵەکان بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتن لە نێوان هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و حکومەتی کاتی سووریا درێژەی هەیە. لە ئەو چوارچێوەیەدا سەبارەت بە پرسی ئیداری، سەربازی و ئەمنیەتی کۆبوونەوە دەکرێت. هێزی ئەمنیەتی لە شوێنە دیاری کراوەکان جێگیر کراون و ئیدارەی پارێزگای حەسەکە دەستی بەکار کردووە.
ئاگربڕ دەکرێت و هێزە سەربازیەکان لە هێڵی پێشەوە دەکشێنەوە، هێزی ئەمنیەتی دەچنە ناوەندی شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ، ئاوێتە بوونی هێزە سەربازیەکان دەچێتە پێشەوە، سێ تیپی سەربازی نوێ هەسەدە پێک دێت، ناوەندەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ناوەندە حکومیەکان ئاوێتە دەبن، مافی مەدەنی و پەروەردەیی خەڵکی کورد جێبەجێ دەکرێت و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان دەستەبەر دەکرێت.
ئامانجی ئەو ڕێککەوتنە، یەکپارچەیی خاکی سووریا، بەدی هاتنی ئاوێتە بوون لەە ناوچەکە، تۆکمە کردنەوەی هاوکاری لە نێوان لایەنە پێوەندیدارەکان و هاوئاهەنگی هەوڵەکان بۆ بووژانەوەی وڵات راگەیێندراوە.
لە بەشی ئیدارەیشدا، نوورەدین عیسا ئەحمەد پارێزگاری حەسەکە کە لەلایەن هەسەدەوە دەست نیشان کرابوو، لە 5ی فێڤریە گەییشتە حسەکە و پێشوازی بەربڵاوی لێکرا.

چاوەدێران دەڵێن ئەو هەوڵانە نیشاندەری ورەی جیدی بۆ جێبەجێ کردنی کردەیی ڕێککەوتنەکەیە و بەستێن خۆش دەکات بۆ قۆناغی بەربڵاوتر سەبارەت بە ئاوێتەبوون و ئیدارەی ناوەندەکان، بەڵام لەلایەکی تریش گەمارۆی کۆبانی و داگیر کردنی ناوچە کوردنشینەکان لەلایەن تورکیاوە کە دەبێتە لەمپەر لەسەر ڕێگای گەڕانەوەی ئاوارەکان، هەر درێژەی هەیە.

News ID 58515

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha